سمارت ئایتی سەنتەر
ساڵی ٢٠٠١ لەگەڵ چەند كەسێكی شارەزا لە ڕێی ئینتەرنێتەوە و لە چەند وڵاتێكی ئەوروپی وەك ئەڵمانیا و هۆڵەندا و سوید یەكتریمان ناسی، بێ ئەوەی یەكتریمان بینیبێت، پێكەوە گروپێكمان پێكهێنا بۆ خزمەتگوزاری تەكنۆلۆژیای زانیاریی و بەردەوام پێكەوە كارمان دەكرد. لەگەڵ ئەوەشدا وێبسایتێكمان دروست كرد بۆ گروپەكە بە سیستەمی PHP nuke كە بۆ ئەو كاتە گونجاو بوو، لەو كاتەوە لەگەڵ چەند هاوڕێیەك زیاتر خولیای دروستكردنی وێبسایتمان هەبوو، جار جار پەیوەندیان پێوە دەكردین بۆ دروستكردنی وێبسایت. پاش ساڵێك بڕیارماندا وێبسایت دروستكردن وەك بازرگانی بەكاربهێنین و چەندین وێبسایتی جۆراوجۆرمان بۆ دەزگا و ڕێكخراو و ڕاگەیاندنەكان و كۆمپانیاكان و بواری جیاواز دروست كرد. جگە لە وێبسایت دروستكردنی چەندین پرۆگراممان لەسەر بنەمای کاری زەمینی تۆکمە و گەشەکردنی پلان بۆ داڕێژراو دروستکردوە. بۆیە بڕیارماندا ئەم وێبسایتە نوێ بكەینەوە و ماڵپەڕی کەسی و بازرگانی بچووک و کارگێڕی لەسەر ئاستی جیهانی دروست بكەین.
ئێمە یەكێك لە خێراترین کۆمپانیاکانی هۆستکردن لە جیهاندا بەكار دەهێنین كە بەردەوام گەشە دەکات.
سمارت ئایتی سەنتەر شانازی بە دابینکردنی هۆستی وێبەوە دەکات بە سیستەمێكی دەگمەنی متمانەپێکراو و کوالیتی بێهاوتا. بڕۆ پێشەوە و سمارت ئایتی سەنتەر تاقی بکەرەوە و پاشان دەزانیت كارەكەت چەند ناسراوتر دەبێت، کە ئێمە پێی دەڵێین سوودی سمارت ئایتی سەنتەر، سوودی کارکردن لەگەڵ باشترینەکان.